شاندی هەرێم دەگەڕێنەوە هەولێر و ڕاسپاردەی كۆبوونەوەكان ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكرێن

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە دوێنیوە شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی وئابووری حكومەتی هەرێم لە بەغدان، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و چەند بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوەیان كردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەكردنەوەی نەوت و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، شاندەكەی حكومەتی هەرێم كە بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە بەغدان، لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ بەپرسانی بالای حكومەتی عێراقی نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێك لە بارەی پرسی مووچە و بودجە و هەناردەكردنەوەی نەوت و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراقی، كۆمەڵێك پێشنیارو راسپاردە لەلایەن شاندەكەی حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حكومەتی عێراقی كراوە بە مەبەستی كاركردن بۆ دەستپێكردنەوەی نەوت و هەروەها بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێم و پرسی مووچەی فرمانبەران.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەریم ئەوەشی خستەڕوو، شاندەكەی هەرێم ئەمشەویش لە بەغدا دەمێننەوەو درێژە بە كۆبوونەوەكانیان دەدەن و سبەی پێنج شەممە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، هاوكات دەرئەنجامی ئەو كۆبوونەوە و پیشنیارانەی كە بەدەستهاتوون، سەرجەمیان ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكرێن و بۆ ئەوەی لەكاتی ڕۆشتنەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە بدرێت، كە وابڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









