“پارتى له‌وه ناچێت مه‌به‌ستیان دواخستنى هەڵبژاردن بێت، به‌ڵكو له‌وه ده‌چێت مه‌به‌ستیان رێگرتن بێت له هه‌ڵبژاردن”

سەعدی ئەحمەد
SNN
سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند: پارتى له‌وه ناچێت مه‌به‌ستیان لە دواخستنى هەڵبژاردن بێت، به‌ڵكو له‌وه ده‌چێت مه‌به‌ستیان رێگرتن بێت له هه‌ڵبژاردن”، ئەوەش دەڵێت “لەبرى ئەوەى پارێزگارى لێبکات، ڕۆژنامەى فەڕمى پارتى هانى توركیا ده‌دات هێرشبكاته‌سه‌ر سلێمانى”.
سەعدی پیرە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاى یەکێتی رایگه‌یاند: “بۆ ئێمه پرسارێك وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، پارتى داواى دواخستن ده‌كات یان دژى هه‌ڵبژاردنه، ئه‌وه روون نییه، چونكه ئه‌م بابه‌تانه‌ى پارتى خه‌ریكه ده‌یانكات له‌وه ناچێت مه‌به‌ستیان دواخستن بێت، به‌ڵكو له‌وه ده‌چێت مه‌به‌ستیان رێگرتن بێت له هه‌ڵبژاردن، به راستى ئه‌مه‌یان كارێكى خراپه و قه‌یران دروستده‌كات”.
وتیشى “وه‌ك یه‌كێتى بڕوامان وایه، ئه‌زمه به ئه‌زمه چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئێمه له هه‌رێمێكین پێویسته قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش به‌بێ هه‌ڵبژاردن و بوونى په‌رله‌مانێكى كارا، ناتوانین ئیداره‌ى ئه‌زمه‌كان بده‌ین، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى پارتى به واتاى تێكدانى دۆخه‌كه‌یه و هه‌وڵێكه بۆ به لوبنانیكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و تێكدانى بارودۆخى سیاسیی”.
بۆ وه‌ڵامى سكاڵاكه‌ى مەسرور بارزانى له دادگاى فیدراڵى و ئه‌گه‌رى ئەنجامدانى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا، سه‌عدى پیره وتی: “ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا بكرایه، ده‌بوو ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم ده‌ستى پێبكردایه، ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له 10ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت”.
باسى لەوەشكرد “سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له هه‌موو دیداره‌كانیدا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، پێویسته هه‌ڵبژاردن دوانه‌كه‌وێت، چونكه زیاتر دواخستنى هه‌ڵبژاردن كێشه‌كان زیاتر قوڵده‌كاته‌وه.
سه‌عدی پیره به‌ناوى حزبه‌كه‌یه‌وه داواى روونكردنه‌وه‌ى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و زانیاریه ناراستانه‌ى له رۆژنامه‌ى فه‌رمی ئه‌و حزبه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: “له رۆژنامه‌ى خه‌باتى پارتى، له 14ى ئه‌م مانگه‌دا و به مانشێتى گه‌وره نووسراوه (له سنوورى سلێمانى، په‌كه‌كه هێزى چه‌كدار دروستده‌كات و ره‌وانه‌ى قه‌ندیل و رۆژئاواى كوردستان ده‌كات) ئه‌وه رۆژنامه‌ى حزبه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته كه هه‌ر خۆى جێگرى سه‌رۆكى پارتیشه، له برى پارێزگارى و له‌برى ئه‌وه‌ى به توركیا بڵێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ده‌یكه‌ن بێ مانایه، هاتووه ته‌حریزى توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكاته‌سه‌ر سلێمانى”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









