“لە گفتوگۆکانمان بەردەوامین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم”

SNN
ڤێدانت پاتێڵ جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە گفتوگۆکانیان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
ڤێدانت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئاماژەی بەوەش کرد، پەرەپێدانی چەند رێگەیەک بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق بە بازاڕەکانی جیهان، لە سوودی عێراق و ئەمریکاشە.
لە 25ـی ئازاری ساڵی رابردووەوە، بە بڕیاری ژووری ناوبژیوانی دادگای نێودەوڵەتی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، تا ئێستاش هەوڵەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوامە.
گرفتی سەرەکی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمە، بەوپێیەی لە بەرامبەر دەرهێنان و هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک نەوت، داوای بڕە پارەیەک دەکەن کە زۆر زیاترە لەو بڕەی عێراق لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک نەوت دەیداتە کۆمپانیاکان.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









