“لە کاتی جێبەجێکردنی بایۆمەتریدا حکومەت بۆی دەرکەوت نزیکەی 111 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەیە”

شێرکۆ جەودەت
SNN-
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەقەدەر 30 ملیار دینار ناوی نوێی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد کردووە هەر ئەمەش گرفتی سەرەکییە لەبەردەم نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکاندا.
دکتۆر شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لەو لیستەی نێردراوە بۆ بەغداد کۆدی تازەی تیدایە ئەمەش واتە مووچەخۆری نوێ هەیە، هەرچەندە ژمارەکە دیار نییە، بەڵام بەقەدەر 30 ملیار دینار ناو زیاد کراوە.”
راشیگەیاند. پێناچیت حکومەتی عێراق قبوڵی ئەمە بکات، ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنیەکانە، چونکە عێراق پێی وتوون لە 940 ملیارەو ئەم مانگە بووە بە 970 ئەمە بۆ ؟”
ئەمڕۆ 54 رۆژە هێزەئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییش چاوەروانن بەغدا پارەیان بۆ بنێرێت.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت:” ئەدیب و نوسەر و شاعیر و هونەرمەندی بیانی ناویان لە لیستی مووچەی هەرێمدا هەیە، لە کاتی جێبەجێکردنی بایۆمەتریدا حکومەت بۆی دەرکەوت نزیکەی 111 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەیە، لەو ژمارەیەش تەنها 10 هەزاری ڕەت کرایەوە 101 هەزارەکەی تری لە رێکخراوەکان هێشتیاننەوە، ئەڵبەت ئەمە بە قسەی خۆیان.”
وتیشی،” لە خولی پێنجەمەی پەرلەمان بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران هەڵوێستمان وەرگرت تەنانەت دامان بە داواکاری گشتی بەڵام یاسای چاکسازیەکە بە زۆرینە تێپەڕیندرا.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








