
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات چاوەڕێی وەڵامی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی وادەیەكی نوێ دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هاوكات بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن و خۆتۆماركردنی بەربژێرو لایەنە سیاسییەكان پەیوەستە بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمیسیاران و ئەوان ئەو بڕیارە دەدەن.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای یەكلایی بوونەوەی ئەو تانانەی كە لەدەستەی باڵای داوەری كۆمیسیۆن تۆماركرابوون و هەروەها دواین بریاری دادگای فیدراڵیش جاریكی دیكە دەستمان بە كاركردن لە ئۆفیسەكانمان كردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەرێی سەرۆكایەتی هەرێمین وەڵامی پێشنیارەكەمان بداتەوە كە 5/9/2024 مان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆبەربژێركردن بۆ كاندیدانی سەر بەخۆ و هەروەها خۆتۆماركردنی قەوارە و لایەنە سیاسییەكان، بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان ئەوە بڕیارێكی تایبەتی دەوێت و دەبێت ئەو بڕیارەش لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمیسیۆن دەربكرێت ئایا دەگرای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە یاخود تەنها ئەو قەوارەو كاندیدانە بەشدار دەبن كە پێشتر تۆماركراون.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێشنیارمان بۆ سەرۆكایەتی هەرێم كردووە كە ڕۆژی 5/9/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە و ئەو وادەیی ئەوان دیاری دەكەن كاریگەری دەبێت لەسەر بڕیاری دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆ تۆماركردن چونكە ئەگەر وادەیەكی كەم دیاری بكرێت بۆ هەڵبژاردن كاریگەری دەبێت لەسەر دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆبەربژیركردن چونكە ئەو كارە پیویستی بەكاتێكی زۆر دەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









