ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق لە بارەی بودجەی عێراق و پشکی هەرێمەوە زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

0
345

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵی عێراق بۆ سێ ساڵ دەبێت و لەگەڵیدا هیچ بڕگە و دەقێک زیاد نەکراوە، وتیشی “بڕی تەرخانکراوی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە پشکی هەرێمدا  نزیکەی 11 ترلیۆن دینارە، کە مانگانە بڕەکەی 965 ملیار دینار دەبێت”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی فەرمانرەوای عێراقدا بودجە بۆ سێ ساڵ پەسەند بکرێت، بودجەکەی ئەمساڵ تەواوکاری یاسای بودجەی ساڵی پارە، ئەم بودجەیە جیاواز لە بودجەکانی تر تەنها خشتە بوو، بودجە لە 2024 تەنها بریتی بووە لە داهات و خەرجی و هیچ دەق و تێکستێکی لەگەڵدا نەبووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی یاسای دارایی رێگەی داوە بودجە بۆ سێ ساڵی تر ئامادە بکرێت، ساڵی یەکەمی وجوبییە هەر بۆیە ساڵی پار 78 ماددە لەناو یاسای بودجەدا پەسەندکراوە و دانراوە، دەنگدانی پار بۆ ئەم ساڵ و دوو ساڵی تر کراوە و هیچ دەق و بڕگەیەکی بۆ زیاد نەکراوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشکرایکردووە، حکومەتی فیدراڵ بۆ پارێزگاکان تەنها بڕی سێ ترلیۆن دیناری تەرخانکردبوو، تەواوی بودجەکە هاوشێوەی ساڵی پارە، بودجەی وەبەرهێنان تەنها 55 ملیۆن دینارە، ئەوەی زیادیکردووە لەچاو پار بودجەی وەگەڕخستنە، مووچەش زۆرترین پشکی وەرگرتووە.

د. نەرمین وتی “پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی ساڵی پار 12.67 ئەمڕێژەیە بۆ ئەمساڵ وەکو خۆی ماوەتەوە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی بڕی بودجە کە زیاترە لەچاو ساڵی رابردوو ئەو پشکەی بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە بڕەکەی بووەتە زیاتر 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینار، جگە لە بودجەی حاکیمە کە نزیکەی ترلیۆنێک و 300 ملیار دینارە بۆ هەرێم”.

ئەوەشیخستووەتە روو، لەناو پشکی هەرێمی کوردستاندا لە 20 ترلیۆن و 910 ملیارەکە نزیکەی پێنج ترلیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ بودجەی ئیستسمارە، چوار ترلیۆن و 100 ملیار دینار خراوەتە ناو پشکی هەرێمی کوردستان هەر بۆیە پشکەکە وا گەورە دەرچووە، لە هەمان کاتدا نزیکەی ترلیۆنێک و 100 ملیارێکیش وەکو قەرزی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە بانکی تی بی ئای خراوەتە ناو بودجەوە و لەسەر پشکی هەرێم هەژمار کراوە، هەر بۆیە پشکی راستەقینەی هەرێمی کوردستان نزیکەی 16 ترلیۆن دینارە، بڕی تەرخانکراویش بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نزیکەی 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینارە، کە مانگانە 965 ملیار دینار دەکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this