لە کوەیت بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 35 کەس گیانیان لەدەستدا

SNN
وەزارەتی تەندروستیی کوەیت رایگەیاند، بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە باڵەخانەیەکى بازرگانى، 35 کەس گیانیانلەدەستدا و دەیانى دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیران بەرگریی شارستانیى کوەیت ئاشکرایکرد، لە گەڕەکی ئەلمەنگەفی پایتەختی کوەیت ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 35 کەس گیانیانلەدەستداوە کە زۆرینەیان کرێکارى بیانیین و گومنادەکرێت خەڵکی هیندستان بن.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتووەتەوە کە شوێنی مانەوەی کرێکاری بیانی بووە و ئاگرەکە دووکەڵى دروستکردووە و بووەتەهۆى خنکانى کرێکارەکان، هاوکات، تیمە فریاگوزارییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و دەستکراوە بە گواستنەوەی بریندار و خنکاوەکان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









