پارتی بەشێوەیەكی نایاسایی و بەمەبەستی پەكخستنی كارگەكانی چیمەنتۆی سلێمانی لەحاجی ئۆمەرانەوە چیمەنتۆ هاوردە دەكات

چیمەنتۆ
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە كاركەگانی بەرهەمهێنانی چیمەتۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەتوانایاندا هەیە بە باشترین كوالیتی بەرهەمی چیمەنتۆ بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و عێراق بەرهەمبهێنن، بەڵام لە پێناو دروستكردنی ئاستەنگی بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ئەو كارگانە و بەشێوەیەكی نایاسایی لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە دەستیكردووە بە هاوردەكردنی چیمەنتۆ و ڕەوانەی پارێزگاكانی دیکەی عێراقی دەكات.
بەگوێرەی چەند بەڵگەیەكی ڤیدیۆیی كە دەست SNNكەوتوون كەتیادا ئەوە نیشاندەدەرێت بە دەیان بارهەڵگری گەورە كە لە ئێرانەوە بەهەزاران تۆن چیمەنتۆیان هاوردەی مەرزەكە كردووە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت، لەكاتێكدا پێشتر تەنها لە كارگەكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە سلێمانیەوە چیمەنتۆ ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق كراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNمەبەستی پارتی لە ڕێگەپێدان بەهاوردەكردنی چیمەنتۆ لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و پاشان گواستنەوەی بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ئەوەیە كە گرفت بۆ بەرهەمی ئەو چیمەنتۆیە دروستبكات كە لەكارگەكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی سلێمانی بەرهەم دەهێندرێت بەجۆرێك گرفت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان دروستبكات.
هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNەوكارەی پارتی دەستیداوەتێ جگە لەوەی لەڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراو نییە چونكە بەرهەمی ناوخۆیی ڕووبەڕووی گرفت دەكاتەوە، لەهەمانکاتدا بەهەوڵێكی پارتی دادەنرێت بۆ ئەوەی داهاتی ناوخۆیی كارگەكانی سلێمانی ڕوو لە كەمبوونەوە و نەمان بكات و دواجاریش كارگەكان بەرەو ئیفلاسبوون بچن، كە ئەوەش جۆرێك لە دوژمنكاری بەرامبەر بە سلێمانی و ئەو هاووڵاتیانەی كە لەو كارگانە هەلیكاریان دەستكەوتووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









