پرۆژه یاسایهك: سزاى ههر رۆژێكى زیندانییهكهت به 10 ههزار دینار بكڕهوه

خولى پێنجهمى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | AFP
SNN
پرۆژه یاسایهك بۆ كڕینهوهى سزاى زیندانى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقه كه 10 ههزار دینارى داناوه له بهرامبهر ههر رۆژێك له زیندانى.
بهپێى ئامارێکی وەزارەتی دادی عێراق، تا کۆتایی ساڵی 2023 زیاتر لە 65 هەزار زیندانی لە زیندانەکانی عێراق ههبوون، ئهمه سهرهڕاى ئهوهى رێژهى ئهنجامدانى تاوان و زیندانیكردن بهڕێژهى %300 زیادیكردووه.
لهبارهى وردهكارى ئهو پرۆژه یاسایهوه، دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووه، “ئەم پرۆژە یاسایە لە خولی پێشوو لە ساڵی 2019 ئامادەکراوە و گفتوگۆیەکی لەسەر کراوە و باسکراوە، بەڵام دەنگی لەسەر نەدراوە هەروەکو پێشنیار ماوەتەوە، لە دوایی دروستکردنی حکومەتەکەی سودانی باس لەوەکرا لێبوردنیکی گشتی دەربکرێت، بەتایبەتیش ئەمە داواکاری هەندێک لایەنی عێراقییە.”
ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکە وردەکاری زۆری تێدایە، بەڵام ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە تەنيا زیندانیانی تاوانە سوکەکان، ئەوانەی سزاکانیان کەمترە لە سێ ساڵ، دەتوانن بۆ هەر رۆژە و بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی بدەن بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەریان، ئامانج لە پرۆژە یاساکە بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووەکانی سەر حکومەتە و لەلایەکی ترهوه کەمکردنەوەی فشاری سەر زیندانەکانە.
یادگار عەدالەت، پارێزەری ڕاوێژکاره لهو بارهیهوه رایگهیاند، “من 100% پشتگیری ئەو یاسایە دەکەم کە دەربچێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران، چونکە وا دەکات رێژەی تاوان کەمبێتەوە، نەک بە زیندانیکردن هەوڵی کەمکردنەوەی تاوانەکان بدرێت، چونکە یاسایەکی سەردەمیانەیە و سزادراوان لە ترسی گیرفانیان جارێکی تر پەنا بۆ تاوان نابەنەوە.”
وتیشی: “لە زیندانەکانی عێراق، سەدان زیندانی بوونیان هەیە و دۆخیان رۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەموو جۆرە زیندانییەک تێکەڵ بەیەک کراون، سزادراوی وا هەیە تاوانەکەی بەو جۆرە نییە تێکەڵ بە سزادراوانی ماددەی هۆشبەر و تاوانی کوشتن بکرێت کە چی تیکەڵکراوە”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









