دەرکەوتنی وەزیرەکانی عێراق بە جلوبەرگری زستانەوە عێراقییەکان توڕەدەکات

وەزیرەکانی عێراق
SNN
ماوەی سێ رۆژە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق، وێنەی چەند وەزیرێک بڵاودەکرێتەوە لەکاتی سەردانیکردن و بەدواداچوون بۆ کاروباری وەزارەتەکانیان بە قەمسەڵە و جلی زستانەوە، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هاووڵاتیان لێدانەوەی جیاواز بۆ ئەم جلوبەرگانەیان دەکەن لەکاتێکدا لە بەشێكی زۆری پارێزگاکانی عێراق پلەی گەرما گەیشتووەتە سەرو 50 پلەی سەدی.
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق یەکێک بوو لەو کەسانەی کە شەوی رابردوو بە قەمسەڵەی زستانەوە لە پارێزگای بەسرە دەرکەوت، کە پلەی گەرما بە شەواندا لە 40 پلەی سەدی دانابەزێت، ئەمەش بووە جێگەی پرسیار و تا رادەیەک گاڵتەجاڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
هەر لە رۆژێک پێشتردا زیاد عەلی، وەزیری کارەبای عێراق، بەهەمانشێوە بە قەمسەڵەیەکی ئەستووری زستانەوە دەرکەوت، لە بەغدای پایتەخت و هاووڵاتیانیش پرسیار لەوە دەکەن ئایا پلەی گەرما 50ی تێپەڕاندووە ئەم وەزیرانە بۆ بە جلوبەرگی زستانەوە دێنە دەرەوە، بەهەمانشێوە کوڕی وەزیرەکانی عێراقیش بەشێکی زۆریان بەم ستایلە زستانانە دەردەکەون، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بەشێکیان لە وڵاتانی ئەوروپا سەرقاڵی تەماشاکردنی یارییەکانی جامی ئەوروپان و بەشێکیان لە سویسرا و چیاکانی ئەڵپەوە وێنەکانی خۆیان بڵاو دەکەنەوە و سڵاو لە گەلی عێراق دەکەن.
ئەحمەد خضر، چاودێری سیاسی و رەخنەگری عێراق لەبارەی ئەم هەڵسوکەوتنی وەزیرانەی عێراقەوە بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنێتەوە، کە یەکەم هۆکار خۆی دەبینێتەوە لە پێچەوانەی قسەوباسی هاووڵاتیان خۆیان نیشان بدەن و وا پیشانی بدەن کە پلەی گەرما بەو جۆرە نییە کە هاووڵاتیان باسی دەکەن، دووەم هۆکاریش ئەوەیە کە وەزیرەکانی عێراق 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە و هەست بە گەرما ناکەن تەنانەت لەکاتی هاتنە دەرەوەیان ئۆتۆمبێلە نوێکانیان باشترین ساردکەرەوەی تێدایە، و هۆکاری سێیەمیش ئەوەیە کە رای گشتی هاووڵاتیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەن و ببێتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێ کارەبایيان لە بیربچێتەوە.
شایەنی ئاماژە پێکردنە دۆخی کارەبا لە ناوەڕاست و باشووری عێراق لە خراپترین ئاستیدایە کە بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و موەلیدەوە تەنیا 13 کاتژمێر کارەبا هەیە لە دۆخێکدا کە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق 50 پلەی سەدی تێپەڕاندووە و بەهۆی گەرما بەتینەوە بەشێکی زۆری محەویلەی گەڕەکەکان تەقیونەتەوە.

تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









