“كۆمپانیاكانی نەوت ئامادەنین كۆپی گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم ڕادستی عێراق بكەن”

SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك بەسەر ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، تائیستا هیچ ئاسۆیەكی روون نییە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە نەوتی هەرێم رەوانەی دەرەوە بكرێت، هۆكاری سەرەكی ئەوەش بۆ جۆری ئەو گرێبەستانە دەگەڕێتەوە كە كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژوویان كردووە و حكومەتی عێراقیش بەو گرێبەستانە رازی نییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە SNN دراون ئەوەخراوەتەروو، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان كە بە (ئەپیكور) ناسراوە تائێستا ئامادەنین كۆپی گرێبەستەكان ڕادەستی حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراقی بكەن، چونكە ترسیان لەوەهەیە حكومەتی عێراق بەناوەڕۆكی گرێبەستەكان رازی نەبێت و داوای هەمواركردنەوە و گۆڕانكاری بكەن لە گرێبەستەكاندا كە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی كۆمپانیاكان نەگونجێت.
ههر بهپێى زانیارییهكان، تائێستا هیچ بەرەوپێشچوونێكی جددی نەهاتووەتە ئاراوە تەنها ئەوەنەبێت كە یەك جار كۆبوونەوەكراوە بەبێ ئەوەی بگەنە لێكتێگەیشتنی هاوبەش، هاوكات كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان مەبەستیانە گەرەنتییان پێبدرێت لەوەی كە ئەگەر گرێبەستەكان ڕادەستی عێراق بكەن زیانێكی ئەوتۆیان پێنەگات، چونكەبە بەهای 10 ملیار دۆلاریان لە پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان خەرجكردووە.
SNN ئهوهشى زانیوه، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت مەبەستیانه حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداربێت لە گۆڕانكارییەكانی گرێبەستەكان، بەڵام حكومەتی عێراق مەرجی ئەوەی هەبوو كە دەبێت لەلایەن كۆمپانیا بیانییەكانەوە گرێبەستە نەوتییەكانی رادەست بكرێت و پێداچوونەوە بەو گرێبەستانە بكرێت ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی تێچووی دەرهێنانی نەوت بەشێوەیەك لەو گرێبەستانە هەموار بكرێتەوە كە گونجاو بێت لەگەڵ یاسای بودجەی ساڵی 2024ی حكومەتی عێراق بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









