“پارتی لەڕێگەی ئەو سیناریۆیانەی دروستیان دەكات شەرعیەت دەدات بە داگیركارییەكانی توركیا لە خاكی هەرێم”

باڵانبۆ محهمهد، جێگرى سهرۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: پهرهلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدراو تۆمەتی كەوتنەوەی ئاگرەكانی هەولێر و دهۆك خرانە ئەستۆی كارمەندانی دژە تیرۆو هێزەكانی 70 و پارتی كرێكاران، پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە ئەوەی لەبەغدا ئەنجامدرا بەناوی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سیناریۆبوو بۆ شەرعەیەت دەدات بە داگیركارییەكانی توركیا لەخاكی هەرێم.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی وەك ئەو كەسەی لێهاتووە كە كەوتووەتە دەریایەك مەلەنازانێت و بەناچاری دەست بۆ چڵەپوشێك دەبات لەپێناو ئەوەی نەخنكێت، بۆیە پارتی بە گوێدانە ئەوەی قەوارەی هەرێم ڕووبەڕووی چ زیانێك دەبێتەوە ڕۆژانە بە سیناریۆی ناڕاست هانی توركیا دەكات كە هێرشی زیاتر بكاتە سەر هەرێمی كوردستان و خاكی هەرێم داگیربكات، بۆیە ئەوەی پارتی بەرامبەر بە كورد دەیكات توركیا ئەوە ناكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ لۆژیكێك ڕێگەوە بەوەنادات كە پارتی دەڵێت پەكەكە هاتوون ڕاهێنانیان بە ئەفسەرێكی دژەتیرۆر كردووە، لەكاتێكدا ئەفسەرانی دژەتیرۆ بۆ خۆیان زۆرشارەزای كاروبارە سەربازییەكانن و پێویستیان بەوەنییە لەدەرەوە كەسانێك بێن ڕاهێنانین پێبكەن، بۆیە ئەو ئاگرانەی كە لە هەولێرو دهۆك ڕوویانداوە دەستی پارتی لەپشتەوەیە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە شەرعیەت بدات بەو داگاركارییەی كە توركیا لەخاكی هەرێم دەستپێكردووە ڕێگەی پێبدات هێزی زیاتر بێنێتە هەرێم و خاكی زیاتر داگیربكات.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پارتی لە هەرێمی كوردستان متمانەی لەدەستداوە بۆیە بەناچاری چووە لەبەغدا كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لەسەر سیناریۆكانی ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی لەلایەك بە بەرپرسانی بەغدا بڵێت هەبوونی توركیا لە خاكی هەرێم پێویستە لەلایەكی دیكەش دەیەوێت بەرپرسانی عێراق لە دژی یەكێتی هان بدات گوایە یەكێتی دەستی هەیە لە پشت ئەو ڕووداوانەوە كە هەموو ئەمانە سیناریۆی خودی پارتین دژ بە یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









