“داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە لە بەغدا تانە بدات لە لەشکرکێشییەکانی تورکیا”

عەبدولکەریم عەبتان
SNN
عەبدولکەریم عەبتان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە لیستی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی، لە لێوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مافێکی راستەقینەوەی خۆیانە کە لەلایەن بەغداوە بۆیان دابینبکرێت، پێویستە مووچە و شایستەی هاووڵاتیان لە کێشەو ناکۆییە سیاسییەکان دەربکرێت.
دەشڵێت: چەندین جار باسم لەوە کردووە کە مووچەی فەرمانبەران هێلی سوورە، چونکە ئەوانیش هاووڵاتییەکی عێراقی و پێویستە ماف و شایستە داراییەکانیان دابین بکرێت.
لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا عەبدولکەریم وتی” هەر دەستدرێژیەک بۆ سەر یەک بستی خاکی هەرێم دەستدرێژییە بۆ سەر تەواو خاکی عێراق، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەر هاتنەناوەوەیەک بۆ خاکی وڵاتان بە دەستدێژەی بۆ سەر خاک و سەروەری ئەو وڵاتە دادەنرێت، دواشمان کردوو هەرێم داوا تۆماربکات لەسەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا، و دەبێت حکومەتی ناوەند چارەسەری بکات، هەر کەسێکیش لەم هێرشەنەدا شەهیدبێت یاخود برینداربێت وەک دەستدرێژی دادەنرێت بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق”.
داواشمان لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە داوا و تانە بدات لە لەشکرکێشییەکانی تورکیا و پێشکەشی بکات بە باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق، دواتر ئەوەشمان لا روون دەبێتەوە کە هەر کەسێک دەستدرێژی کردبێتە سەر خاکی هەرێم و هاتبێتە نێو خاکی عێراق دەتوانین لە رێگەی حکومەتی ناوەندەوە چارەسەریت بکەین.
لەبارەی داخستنی ئاسمان تورکیا بەرووی فرۆکەخانەی سلێمانیدا ئاماژەی بەوەکرد، فرۆکەخانەکانی عێراق سەرجەمیان خاوەنی سەروەری خۆیانن، داخستنی ئاسمانیش بەرووی هەر فرۆکەخانەیەکی عێراقدا، دەستدرێژییەکی ئاشکرا و روونە بۆ سەر خاکی عێراق و ئاسمانەکەی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









