عەزیز ڕەئوف: برادەرانی پارتی، لە خیانەتكردندا بێتامتان كردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو سیناریۆیەی كە پارتی دژ بە یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی دەستی بۆ بردووە، نوسەرێكی كورد ڕەخنەی توند لەو سیاسەتەی پارتی دەگرێت و ئاماژە بەوەدەكات كە سیناریۆكەی پارتی زۆر ناشیرن بوو، لەمكاتەدا كە توركیا لەقوڵایی خاكی كوردستاندایە ئێوەش هاتوون سیناریۆی ناڕات دروست دەكەن.
عەزیز ڕەئوف، نوسەر و ڕوناكبیری كورد لە نوسنێكدا كە لە پێگەی خۆی لە تۆِری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بلاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، برادەرانی پارتی سیناریۆكەتان زۆر ناڕاست و ناشرین بوو، لەم چركەساتەدا كە توركەكان تا قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان هاتوون، ئێوەش هاوكات لەگەڵ هەنگاوی ناشرینی داگیركەراندا، سیناریۆی ناڕاست دروست دەكەن كە دڵنیام خۆشتان باوەڕتان پێی نیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، برادەرانی پارتی، لە یەك هەنگاودا زۆر سەرسامم بە ئێوە، ئەو جەرائەتە چیە لە ئێوەدا هەیە وا بە ئاشكرا خەڵك و ئەندامانی خۆتان بە گێل و گەمژە بزانن و وا وابیربكەنەوە كە خەڵك و لایەنگرانتان باوەڕتان پێ دەكەن، ئەم ڕووقایمیە چیە لە هەموو دنیادا هێز و گروپ هەبوون ببن بە كەواسووری بەر لەشكر و لانی كەم هێز و گروپ هەبوون كە دژ بە برایانی خۆیان بن.
لە بەشێكی دیكەی نوسینكەیەدا ئەو نوسەرە جەختی لەوەكردووەتەوە كە ، باوەڕناكەم لە مێژوودا هێز هەبووبێت وەك ئێوە لەگەڵ ئەم هەموو برین و قەیران و نەهامەتیانەی بەسەر گەلەكەتاندا هێناوە، جورئەت بكەن بەشوێن پێی توركاندا بڕۆن و شوێن پۆستاڵەكانیان بسڕنەوە، بەوەش نەوەستن برا كوردەكانمان لە باكوری كوردستان بە سیناریۆی ناڕاست و باوەڕپێنەكراو تاوانبار بكەن، برادەران هیچتان تیا نەهێشتۆتەوە، بە ڕۆژی ڕووناك دەزانین ئێوە هاوپەیمانی توركان و داگیركەرانن، ئەوە ڕاستیەكە ناشاردرێتەوە، بەڵام بێڕەحمیەكە بەو ڕادەیەی برا كوردەكانی باكور بە سیناریۆی ناڕاست تاوانبار بكەن، ئەوە كردەیەكی هێندە قێزەونە لە دنیادا وێنەی نیە
لەكۆتایی نوسینەكەیدا دەڵێت”برادەرانی پارتی، لە خیانەتكردندا بێتامتان كردووە”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









