ڕێكاری یاسایی دژ بە كارە نایاساییەكانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك دەگیرێتەبەر

دیلان غەفور
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لە دژی ئەو كارە نایاساییانەی كە پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك ئەنجامی دەدات و بەردەوامە لەكارەكەی سەرەڕای سوێندخواردنی وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، نوسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكی دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكان كردووە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی دژ بە پارێزگاری بەوەكالەی كەركوك بگرنەبەر.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی (ڕاكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالتەی كەركوك سوێندی یاسایی خوارد وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، لە ڕووی یاساییەوە ناتوانێت لە پۆستی پارێزگار بەردەوامی بەكارەكانی بدات، چونكە ناكرێت كەسێك لە پێگەیەك كاربكات كە چاودێری كارەكانی حكومەت دەكات و هەمان ئەو كەسەش بۆخۆی لە حكومەت بێت و بەرپرسی یەكەم بێت، بۆیە نوسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكی دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكان كردووە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی دژ بە پارێزگاری بەوەكالەی كەركوك بگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نوسراوەكەدا ئاماژەم بەوەكردووە كە بە پشت بەستن بە ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان و بە گوێرەی مادەی 61 برگەی 2 كە ( ڕاكان جبوری) وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەكار بووە بەڵام وەك پارێزگار واژوو لەسەر نوسراوەكان دەكات، ئەوەش گرفتێكی یاساییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، لە سنوورەكەدا كە ئاراستەی سەرۆكی دەستەی هاوئاهەنگی پارێزگاكانم كردووە داوام كردووە كە لیژنەیەكی یاسایی پەیوەندیدار پێكبهێنن و ئەوانەی كەمتەرخەمن لەو پرسەدا ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









