كۆمیسیۆن وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی بۆ كاندید و لیستەكان ڕاگەیاند

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
عەلی حەمەسەعیدSNN
وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وردەكاری ژمارەی لیست و قەوارە و هاوپەیمانی بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات و هاوكات ئەوەشدەخاتەڕوو كە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ كاندید و لیستەكان ئەنجام دەدرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن و تۆماركردنی ناوی لیست و كاندیدەكان داخرا، بەگوێرەی دواین داتای بەردەست ژمارەی لیست و كاندیدە سەربەخۆكان و كاندیدی پێكهاتەكان بەم جۆریەیە كە بەگشتی139لیست بەشدارن لەو ژمارەیەش دوو هاوپەیمانی تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو ماویەدا كە دەرگای خۆپاڵاوتن و خۆتۆماركردن كرابوویەوە 13 حیزب تۆماركراون، هاوكات 124 كاندیدی تاك تۆماركراون، لەگەڵ ئەوەشدا 19 كاندیدی مەسیحی تۆماركراون لەو ژمارەیەش حەوت كاندید لەهەولێر چوار كاندید لە سلێمانی و هەشت كاندیدیش لە دهۆك.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، 20 كاندیدی توركمان خۆیان تۆماركردووە لەو ژمارەیەش 14 كاندیدیان لەهەولێر و شەش كاندیدیشیان لە سلێمانی، بۆ ئەومەبەستەش وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدەكان و لیستەكان و هاوپەیمانییەكان ئەنجام بدرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









