تابلۆ نوێکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کێشەی گەورەی دروستکردووە

تابلۆى نوێى ئۆتۆمبێل | فۆتۆ: SNN
SNN
دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەستا بە نوێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی شێوازەکەی بۆ پیتی ئیگلیزی و ژمارەی ئینگلیزی، لەکاتی ئێستادا هاتووچۆی عێراقیش ئەمساڵ هەمان پرۆسەی ئەنجامدراوە.
شایەنی ئاماژەپێکرد، ئەم جۆرە تابلۆیانە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق کێشەی گەورەی بۆ دروستبووە و وەک هاووڵاتیان ئاماژەی پێدەکەن، تابلۆکان تەنیا جۆری تابلۆی لاکێشەیان هەیە و جۆری چوارگۆشەی بۆ نەهاتووە، ئەمەش کێشەیەکەی گەورەی بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری ئەمریکی دروستکردووە کە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو وڵاتە وا دەخوازێت شوێنی تابلۆی چوارگۆشەبێت.
لەهەمانکاتدا، جۆر و کوالیتی ئەو مادانەی کە تابلۆکەی پێدروستدەکەن، وەک هاووڵاتیان ئاماژەی پێدەکەن زۆر زۆر خراپە، لە رووی چاپەوە و هاوشێوەی ئەوانەی هەرێمی کوردستان، لە هەمانکاتدا هاتووچۆی عێراق ئاماژەی بەوەکردوو کە درکمان بە کێشەکانی تابلۆی نوێ کردووە و لە هەوڵی خێراداین بۆ چارەسەر.


هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









