ئەو گرفتانەی ئێستا لە لیستی مووچەدا هەن كەمترنین لەو گرفتانەی پێشتر لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوون

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
مانگانە لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا، ژمارەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم زیاد دەكات لە وەزارەتە جیاوازەكان، ئەمەش نیگەرانی وەزارەتی دارایی عێراقی لێكەوتووەتەوە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات ئەو گرفتانەی ئێستا لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەن هیچیان كەمتر نییە لەو گرفتانەی پێشتر لەنێوان هەولیر و بەغدا هەبوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی عێراق بەتەواوی نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەبارەی ئەو هەموو گۆڕانكارییەی كە مانگانە لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوودەدەن لە زیاد بوونی میلاكی فەرمانبەران، هەر ئەمەش وایكردووە كە وەزارەتی دارایی عێراق بە 10 ڕۆژ دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دیكەی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدات بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مانگی حەوت وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێكی رەوانە كردووە كە زۆر جیوازە لەو لیستەی بۆ مانگی شەش ڕەوانەی كردبوو، چ لەڕووی زۆر بوونی ژمارەی میلاكی وەزارەتەكان یاخود لەڕووی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان، بۆیە پێشبینی دەكرێت بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق پێویستی بەكاتی زیارت هەبێت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدەن بۆ هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گرفتانەی ئێستا لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەن هیچیان كەمتر نییە لەو گرفتانەی پێشتر لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبوون، چونكە پێشتر گرفتەكان بە دانوستان و گفتوگۆ چارەسەر دەكران بەڵام ئێستا كار گەیشتووەتە ئەوەی كە بەنهێنی فەرمانبەری نوێ دادەمەزرێت و دەبێتە بارگرانی بەسەر حكومەتی عێراقەوە ئەمەش لای وەزارەتی دارایی عێراق قەبوڵكراو نییە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









