
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لەمانگی ئابدا کۆمسیۆن جارێکی دیکە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی و حزب و لیست و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامبدات، دەڵێت ” لە ئێستادا وردبینی بۆ کاندیدەکان دەکرێت، ئەوەی مەرجەکانی تێدا نەبێت دوردەخرێتەوە”.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا کۆمیسیۆن جارێکی دیکە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و لیست و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدەدات و بۆ ئەمەش لیژنەیەکی هونەری بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئیداری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆن پێکهێنراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا کۆمیسیۆن سەرقاڵی وردبینییە بۆ ئەو کاندیدانەی دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن و هەر کاندیدێک مەرجەکانی کۆمسیۆنی تێدانەبێت دوردەخرێتەوە لە پرۆسەکە و هەتا ئەو پرۆسەیەش تەواو نەبێت نازانین ژمارەی تەواوەتی کاندیدەکان چەندە.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، کۆمسیۆن لەڕێگەی نوسینگەکانییەوە لە پارێزگاکانی هەرێم خولی بۆ فەرمانبەرەکانی لەبارەی چۆنێتی بەرێوەبردنی پرۆسەکە و بەکارهێنانی ئامێرەکانی دەنگدان و پێدانی رێنمایی بەدەنگدەران لەسەر وەرەقەی دەنگدان کردووەتەوە و لەڕوی هونەریشەوە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان.
جومانە غەلای روونیکردووەتەوە، ناوتۆمارکردن لە کۆمیسیۆن بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و نوێنەرانی حزب و لایەنەکان و رێکخراوەکان دەستیپێکردووە و سەرپشکن لەبەغدا یان لە نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکانی هەرێم خۆیان تۆمار بکەن، بەمەبەستی روماڵکردن و چاودێریکردنی پرۆسەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەتا ئێستا دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 85 کاندیدی سەربەخۆ لەچوارچێوەی 139 لیستی هەڵبژاردندا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناوی خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا 19 کاندیدی پێکهاتەی مەسیحی و 20 کاندیدی تورکمان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









