پەرلەمانی عێراق یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەموارده‌كاته‌وه

پاسپۆرت
SNN
محەمەد شەمەری، ئه‌ندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق به رۆژنامه‌ی “الصباح”ی راگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان تاوتوێی هه‌مواری ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ ده‌كات له‌وانه هه‌مواركردنه‌وه‌ی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، ده‌زگای هه‌واڵگری، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و به‌رگرییه‌وه هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسایی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هه‌مواركراونه‌ته‌وه بۆ ئاسانكاریكردن لە رێوشوێنەكانی، هەمواركەش دوای ئەوە ئەو تۆمەتانە دێت كە ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق كراوەن، سەبارەت بەوەی بەشێوەیەكی ناڕەوا پاسپۆرتی دیپلۆماسیان داوە بە هه‌ندێك كه‌س، بەڵام دوای بەدواداچون بۆیان رونبوەتەوه كه تۆمه‌ته‌كان “هیچ بنەمایەكی راستیان نییه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، ژماره‌ی پاسپۆرته دیپلۆماسیه‌كان كه به‌خشراون ته‌نها هه‌زار و 600 پاسپۆرتن و ئه‌و ژمارانه‌ی كه له میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باس دەكرێن راست نین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێدانی پاسپۆرت بەو كەسایەتیە سەرەكیانەی كە خزمەتی عێراقیان كردوە بە درێژایی تەمەنیان هه‌روه‌ها ئەندامانی خێزانەكانیشیان دەگرێتەوە، ئەوەش پرسێكی ئاساییە و نابێتە هۆی زیادبونی ژمارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی.
شەمەری ده‌ڵێت، به‌پێی هه‌مواره نوێكه پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە ئەندامی خێزانەكانیان دەسەنرێتەوە كاتێك تەمەنیان دەگاتە 24 ساڵان و ده‌بێته پاسپۆرتی ئاسایی، بەڵام بۆ منداڵ و هاوسەرەكانیان ناگۆڕێت، هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









