نهێنی زیاتری کۆبوونەوەی لاهور جەنگی بورهان و پاراستنی پارتی ئاشکرا دەکرێت

SNN
هەفتەی رابردوو لەسەر راسپارادەی مەسرور بارزانی وەفدێکی پاراستن لەگەڵ کاهور جەنگفی بورهان و پاراستنی پارتی کۆبوونەوە و تیایدا نەخشەڕێگەیەکیان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن داڕشت.
سەرچاوەیەک تایبەت بۆ SNN ئاشکرایکرد، هەفتەی ڕابردوو لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی لاهور جەنگی لەهەولێر لەگەڵ تیمێکی پاراستن کۆبۆتەوە.
لەکۆبونەوەکەدا پاراستن 2 ملیۆن دۆلاریان رادەستی لاهور جەنگی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و گڵۆپی سەوزشیان بۆ لاهور جەنگی هەڵکردووە و سەرپشکیانکردووە کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بەرامبەر پارتی و حکومەت بە توندی قسەبکات و ئازادانە بیروڕاکانی بە توندی بخاتە ڕوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لاهور جەنگی بە تیمەکەی پاراستنی وتووە ئەگەر ئێمە لەڕاگەیاندنەوە هێرش نەکەینە سەر پارتی لایەنگرانمان دەنگمان پێ نادەن و خەڵک باوەڕمان پێناکەن لەبەرامبەردا تیمەکەی پاراستن لاهور جەنگیان ئازادکردووە تا لەناو جەرگەی هەولێرەوە هێرش بکە سەر پارتی.
هەر لە کۆبوونەوەکەشدا رێککەوتن کراوە چەند ئەندامێکی رەوتەکەی لاهور جەنگی بورهان لە هەولێر دەستگیربکرێن و وەها پیشان بدرێت کە پارتی فشاریان لەسەر دروست دەکات و رێگانادات لە هەولێر بانگەشە بکەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









