“داخستنی پاڵاوگەكانی هەولێر تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنە”

0
405

SNN-عەلی حەمە سەعید

چەند ڕۆژێكە بابەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بووەتە قسەوباسی هاووڵاتیانی ئەو سنوورە و پارێزگاری هەولێرریش لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو كە سەرجەم ئەو پاڵاوگانە دادەخرێن، بەڵام سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە داخستنی پاڵاوگەكانی هەولێر تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنەو ژمارەی پاڵاوگەكانیش زۆر لەوەزیاترن كە پارێزگاری هەولێر خستییە ڕوو.

ملكۆ بازیانی، سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان كە تایبەت بە پرسی ژینگە بە SNNی ڕاگەیاند: ماویەكی زۆرە بە سەدان پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر كاردەكەن و چەندین جۆری دوكەڵی زیان بەخش بەسەر ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری پەخش دەكەن، ئێمە لەماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنورەكەمان لە مەترسییەكانی بەردەوامی ئەم پاڵاوگانە ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسێكی باڵا لەپشت ئەم پاڵاوگانەوەیە گوێ‌ لەداواكارییەكانمان نەگیراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە لەلایەن پاریزگاری هەولێرەوە بڕیاردراوە بەداخستنی ئەو پاڵاوگانە دراوە تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنە و ئێمە لەوەدڵنیاین كە ئەو پاڵاوگانە داناخرێن، چونكە ئەگەر بەرپرسانی ئەو سنوورە بەڕاستی مەبەستیان داخستنی ئەو پاڵاوگانە بووایە دەكرا چەند ساڵێك پێش ئێستا ئەو بڕیارەیان بدایە نەك لە ئێستادا كەبەرەو هەڵبژاردن دەچین و دەیانەوێت ئەوە بكەنە موزایەدەیكی هەڵبژاردن و بەهاووڵاتیان بڵێن لەخەمی تەندروستی ئیوەداین.

سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی پاڵاوگەنایاساییەکانی هەولێر زۆر لەو ژمارە زیاترە كە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە ڕاگەیەندراوە، داهاتی هەموو ئەو پاڵاوگانەش بۆ بەرپرسانی باڵای حزبی دەچێت و هیچ لەوداهاتانەش ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بۆیە ئەمە وادەكات كە خودی ئەو بەرپرسانە نەهێڵن ئەو پاڵاوگانە دابخرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this