ئیسرائیل له‌كاتى نوێژى به‌یانیدا قوتابخانه‌یه‌كى بۆردومان كرد و 100 كه‌س كوژران

دیمه‌نێكى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه له رۆژى 25 مینیدا | فۆتۆ: AA
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ئاب، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل قوتابخانه‌یه‌كیان له غه‌ززه بۆردومان كرد، به‌پێى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان 100 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كى زۆریش بریندار بوون.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى نوێژى به‌یانى له قوتابخانه‌ى ئەلتەبعین كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى ئەلدەراج لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل بۆردومانى قوتابخانه‌كه‌یان كرد و به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تایيه‌كان 100 هاووڵاتى مه‌ده‌نى كوژراون.
به‌پێى میدیاكانى فه‌ڵه‌ستین، تاوه‌كو ئێستا تیمه فریاگوزارییه‌كان سه‌رقاڵى ده‌رهێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانن له‌ژێر داروپه‌ردووى بیناى قوتابخانه‌كه‌دا.
هه‌رپێى زانیارییه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل به سێ مووشه‌ك قوتابخانه‌كه‌یان بۆردومان كردووه
سوپاى ئیسرائیل به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، “قوتابخانه‌كه ناوه‌ندى چه‌كداره‌كانى حه‌ماس بووه بۆیه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانمان كردیانه ئامانج”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









