زیاتر له 100 به‌رپرسی باڵا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه به‌ڵام سزا نه‌دراون

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
SNN
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له‌كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به سیستمی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، “پرسی گه‌نده‌ڵی له ئێستادا چاوێكی زۆری له‌سه‌ره و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی تاوانن ده‌رحه‌ق به خه‌ڵك و هه‌ر تاوانێكیش ده‌رحه‌ق به مافی گشتی بكرێت هه‌موو خه‌ڵك لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كان خێراتر بكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م لێكۆڵه‌ری هەیە و پڕۆسه‌ی قورسی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بەڕێوەدەبات كه ته‌نها 21 لێكۆڵه‌ر له به‌رامبه‌ر كه‌رتی گشتی كه زیاتر له 800 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌مه به‌ڵكو ده‌بێت لانیكه‌م پێنج هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌مو ناوچه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌بێت و كاری خۆی بكات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی باسی له‌وه‌شكرد، “ساڵانه له نێوان 200 بۆ 230 دۆسیه لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌كه‌ین به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر ساڵانه 10 بۆ 15 دۆسیه یه‌كلایی بكرێنه‌وه و سزای توندی تیایدا ده‌ربچن ئه‌وا به‌دڵنیایی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌متر ده‌كات”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “پرسیاری ئه‌وه‌مان لێده‌كرێت كه بۆچی هیچ به‌رپرسێكی باڵا سزا نادرێت؟ یاخود ئایا هیچ كه‌سێك نییه به‌رپرسی باڵا بێت و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر بێت؟ به‌ڵێ هه‌یه و له رابردودا زیاتر له 100 كه‌س له به‌رپرسانی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ژماره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون، كه ئه‌وه خاڵێكی گرنگه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی راگرتنی حوكمه‌كانه كه پێموایه له‌ناو رای گشتیدا مه‌فهوم نییه و تێناگه‌ین لێی”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









