“شانده 15 كه‌سیه‌كه‌ى به‌غدا بۆ به‌راوردكردنى لیستى مووچه‌ى مانگى 7 به سێ مانگى رابردوو دێنه هه‌ولێر”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌و شانده 15 كه‌سیه‌ى كه دیوانى چاودێرى دارایی عێراق ره‌وانه‌ى هه‌ولێریان ده‌كات، هه‌ڵده‌ستن به به‌راوردكردنى لیستى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له مانگه‌كانى نیسان، ئایار، حوزه‌یران به لیستى مووچه‌ى مانگى ته‌مموز.
بڕیاره شاندێكى 15 كه‌سى دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێم ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى كه وه‌زاره‌تى دارایی عێراق لیستى مووچه‌ى مانگى ته‌موزى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كه 16ى ئابه پاره‌ى مووچه‌ى مانگى ته‌مموز نه‌نێردراوه.
SNN له‌باره‌ى ورده‌كارى ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه به‌دواداچوونى كرد، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتوون له‌و باره‌یه‌وه، “لەسەر بنەمای یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژمارە 31 بۆ ساڵی 2011ی هەمواركراو و بەپێی بڕیاری مادەی (12 بڕگەی دوو) لە یاسای بودجەی گشتی عێراق ژمارە 3 بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025، فەرمانێكی دیوانی وەزارەتی دارایی عێراق كە بە ژمارەی 1/ 1/ 1/ 21787 لە ڕۆژی 14ى ئابى 2024 ئاراستەكراوە، دەبێت شاندێكی وردبینی پێكبهێنرێت و سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن”.
پێشتر دارا سێكیانیانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى هۆكارى نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى ته‌مموز ئاشكراى كردبوو، “له لیستى مووچه‌ى مانگى ته‌مموزدا ناوى 40 هه‌زار مووچه‌خۆر زیادیكردووه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه له‌باره‌ى ورده‌كارى ئامانجى شانده‌كه په‌یوه‌ست به زیادبوونى ناوى مووچه‌خۆران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەو شاندە بێنە هەرێمی كوردستان و لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەكارەكانیان بكەن. هاتنی ئەو شاندە بۆ وردبینیكردنە لە كۆی خەرجی و داهات و لیستی مووچەی سێ مانگی رابردووی مووچەخۆران و فەرمانبەران. هاوكات بەراوردكردنی لەگەڵ ئەو لیستەی بۆ مووچه مانگى ته‌مموز رەوانەی بەغدا كراوە”.
به وته‌ى به‌رپرسه‌کەى وه‌زاره‌تى دارایی، “تاوه‌كو ئێستا نازانرێت ئەو لیژنە 15 كەسییە تاكەی لە هەرێمی كوردستان دەمێننەوە، بەڵام لەدوای كۆتایی هاتن بە كارەكانیان ئەگەر هیچ تێبینیەكیان نەبوو لە كۆی خەرجی و داهات و لیستی مووچە، ئەوا راپۆرتێك ئامادەدەكەن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بەتایبەت وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن كە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق پێویستە كۆتایی بە دواكەوتنی مووچەی بهێندرێت و لەكاتی خۆیدا مووچە رەوانە بكریت، بەڵام بەهۆی بوونی جیاوازی ژمارەی فەرمانبەران لە لیستی مووچەی مانگانە پێدەچێت لیژنەكە تێبینییان هەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









