“تا ئەوكاتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین نەكرێت دواكەوتنی مووچە لەمە باشتر نابێت”

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، تا ئێستا حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جەختیش دەكاتەوە بەردەوامیدان بەم دۆخە بەردەوامیدانە بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دووریش نییە كە عێراق ئەمە نەكاتە بیانوو بۆ بڕیاری خراپتر.
داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان، تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادە نییە پابەند بێت بەو بڕیارەوە، هەر ئەوەش وایكردووە كە مانگ لەدوای مانگ مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوابكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوە تێناگەین بۆچی حكومەتی هەرێم کێشەی لە توتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە، لەكاتێكدا ئەمە پرۆسەیەكی سەردەمیانەیە و سودی بۆ هەرسێ حكومەتی هەرێم و عێراق و فەرمانبەرانیش هەیە، بەڵام دیارە بەرپرسانی هەرێم لێكدانەوەی خراپیان بۆ ئەم بابەتە كردووە و وای بۆدەچن ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەردەستی بەغدا حكومەتی هەرێم هیچ ڕۆڵێكی نامێنێت، كە ئەمە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم بەردەوام بێت لە درێژەدان بەم دۆخەی ئێستا هەیە، ئەوا سەرەڕای ئەوەی دواكەوتنی مووچە بەردەوامی دەبێت لەهەمان كاتیشدا دەبێتە بیانوویەك بەدەست حكومەتی عێراقییەوە بۆ ئەوەی بڕیاری خراپتر لەدژی حكومەتی هەرێم دەربكات، چونكە پابەند نەبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەرهاویشتەی خراپی دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









