بەهۆی خواستی زۆری هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم بەرزدەبێتەوە

پرۆژەی نیشتەجێبوون
SNN
بەهۆی بەرزی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەتایبەتی لە شوقە و ڤێلا و ستییەکان، هاووڵاتیانی هەرێم تا رادەیەکەکی کەم دەتوانن سود لەم یەکانە وەربگرن و بیکڕن، بەپێچەوانەوە کە خواستێکی زۆری هاووڵاتیانی ناوەراست و باشووری عێراقی لەسەرە.
فەرمان حسێن، شارەزای بواری ئابووری و نیشتەجێبوون، ئەوەی بە میدیا عێراقییەکان راگەیاند: لە ساڵانی رابردوودا، خواستێکی زۆری هاووڵاتیانی ناوخۆی هەرێم هەبوو، لەسەر یەکە نیشتەجێبوونەکان، بەڵام خراپی دۆخی ئابووری لەکاتی ئێستادا وایکردووە کە هاووڵاتیانی هەرێم بەتایبەتی ئەوانەی کە خاوەن داهاتێکی مامناوەند و فەرمانبەری ئاساین، نەتوانن لە شوقە یاخود ڤێلاکانی یەکەی نیشتەجێبوونەکان سودمەندبن.
فەرمان ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ئێستادا نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم هەر لە بەرزیدا ماوەتەوە، بەجۆرێک کە فەرمانبەری ئاسایی ناتوانن لەم یەکانە سودمەندبن یاخود بیکڕن، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لەلایەن هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خواستێکی زۆر هەیە بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە تایبەتی لە ستییەکان.
شارەزایانی بواری ئابووی پێشتر ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواو خراپی دۆخی ژیان و خزمەتگوزاری لە ناوەڕاست و باشووری عێراق وایکردووە ئەو هاووڵاتیانەی کە خاوەن داهاتی بەرز و تەنانەت مامناوەندیشن روویان لە هەرێمی کوردستان بکەن، بەشێکی زۆریان یەکەی نێشتەجێبوونەکانیان لە ناوەڕاست و باشووری فرۆشتووە و هاتوون لە سیتییەکانی هەرێم نیشتەجێ بوون، ئەمەش وایکردووە کە بەردەوام نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم لە بەرزبوونەوەدابێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









