ئەمریکا بەھۆی ھێرشەکانی سەر عەین ئەسەد بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی لە عیراق دوادەخات

سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری دوو سەرچاوەی باڵای سەربازیی عیراقەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا تاکلایەنە سەرجەم گفتوگۆ و دانوستانەکانی لەگەڵ عێراق راگرتووە تایبەت بە کشانەوەی ھێزەکانی و کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ھۆکارەکەشی بۆ ھێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەگەڕێتەوە کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە و بەھۆی ھێرشەکەوە ژمارەیەک سەرباز برینداربوون.
بەوتەی سەرچاوەکان، بەھۆی ئەو ھێرشانەوە کێشە و ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان ھەردوو وەزارەتی دەرەوەی عیراق و ئەمریکا دروستبووە و لە ئێستاشدا ھیچ دڵنیاییەک نییە کە جارێکی دیکە واشنتۆن دەگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستانەکان یان نا، چونکە بەھۆی ھێرشەکانی سەر عەین ئەسەدەوە ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی لە عیراق بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









