نوێترین زانیاری لەبارەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بابەتی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە زۆر قۆناغی تێپەڕاندووە و خوێ،دنەوەی یەكەم و دووەمی بۆكراوە و تەنها دانیشتنی پەرلەمان ماوە بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە، بۆ ئەومەبەستەش وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوامان لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانەوە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وەك فراکسیۆنی یەكێتی هەر لە سەرەتای پرسەكەوە تا ئەمرۆ لەگەڵ ئەوەدابووین كە بابەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەبەسترێتەوە بە هیچ بابەت و داواكارییەكی لایەنەكانی دیكەوە، چونكە هەڵەبجە جیاوازە لەو شار و ناوچانەی كە هەمان داواكارییان هەیە بۆ بوون بە پارێزگا.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك فراكسیۆنەكەشمان هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەم خولەدا تێپەڕێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانەوە و رێوشوێنە یاساییەكانی تەواو بكرێت و بۆ ئەوەش هەوڵەكانمان بەردەوامە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هیچ گرفتێكی یاسایی نەماوە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە، بۆ تێپەڕاندنیشی پێویستی بە هیچ رێككەوتنێكی دیكە نییە تەنها دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان و پەسەندكردنی ماوە كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە ئەو پرۆژەیاسایە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









