
سۆران عومهر، ئهندامى فراكسیۆنى كۆمهڵ له پهرلهمانى كوردستان
SNN
سۆران عومەر ئەندامی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند: رەخنەکانی بەغدا لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاستە، بەڵام وەزارەتی دارایی دەیەوێت بیانوی بۆ بهێنێتەوە، دەشڵێت، کێشەی مووچە بەم شێوەیە چارەسەر نابێت، چونکە کەم و کوڕیەکان زۆر لەوە گەورەترن کە وەزارەتی دارایی هەرێم بە چەند خاڵێک ئاماژەیان پێ دەکات.
سۆران عومەر لهبارهی هۆكاری دواكهوتنی موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان، به دهنگی ئهمریكا-ی راگهیاندووه، “بیانووەکانی هەرێم ڕاست نیین، چونکە بە نمونە بەبێ بایۆمەتری مووچەی کەس نادرێت لە هەرێم، بەڵام کاتێک دەزانن بەغدا جدییە بە دەنگ دێن. بەغدا قبوڵی ناکات، وردەکاری و خەلەلەکانی بۆ دیاری کردون”.
وتیشی، “کێشەی مووچە بەو شێوەیەی هەرێم دەیەوێت چارەسەر نابێت، چونکە مەبەستیان نییە چارەسەری بکەن، کێشەی موچە زۆر گەورەترە لەوەی هەرێم بە چەند خاڵێک باسی دەکات”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









