چەند بڕیارێکی نوێ لە پارێزگاری سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان و حزبە سیاسییەکان

هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN-
پارێزگاری سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دامودەزگاکان و حزبە سیاسییەکانی کوردستان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
بەگوێرەی نووسراوێکی لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بڕیاردراوە، هەموو دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن بن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و هیچ دامەزراوە و کەلوپەل و توانستێکی مرۆیی، ماڵیی، دارایی و لۆجیستی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و لە بەرژەوەندی هیچ بەربژێر، لیست، قەوارە و هاوپەیمانێتییەک بەکارنەهێنرێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن، رێنمایی پێویست بۆ دیاریکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و دوای هەڵبژاردنەکان دەربکات و پێویستە هەموو لایەک پابەندی ئەو رێنماییانە بن.
دەشڵێت:”هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆبوونەوەی جەماوەرییی لەو شوێنانەدا ناکرێت کە هاتووچۆی گشتی و نەزمی گشتی رادەگرن، شوێنی تایبەت بە بانگەشە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دیاریدەکرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هیچ هەڵمەتێکی هەڵبژاردن و بانگەشەیەک لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا ناکرێن و لە کاتی دەوامی فەرمییدا هیچ کارمەندێک مافی بانگەشەکردنی نییە.
بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسی و پێکهێنانی حکومەت دەکەن
بە بڕیاری لیژنەی ئەمنیی سلێمانی، هەموو دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن دەبن لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، هەروەها زەمینەیەکی لەبار و هاوسەنگ بۆ کاندیدی هەموو لیست و قەوارە سیاسییەکان دەڕەخسێنرێت.


هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 خولهك لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









