
سەرەی بەنزین
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بە نزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكانی هەولێر 25 دیناری ڕۆشتە سەر نرخەکەی و لە ئێستا لیترێك بە نزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە 925 دینار، لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا ئەمە بۆجاری سێیەمە نرخی بەنزین لە هەولێر بەرز دەكرێتەوە.
شاكر عەبدوڵا، شۆفێر لە هێڵی نێوان هەولێر هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكانی هەولێر 25 دیناری دیكەی چووەتە سەر بەوجۆرەش ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكانی هەولێر بە 925 دینارە، لە كاتێكدا دوێنێ بە 900 دینار بوو، هاوكات لەم هەفتەیەدا ئەمە بۆجاری سێیەمە نرخی بەنزین لە هەولێر بەرز دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكانی هەولێر بە 820 دینار بوو، دواتر بەرزكرایەوە بۆ 850 دینار و پاشان بۆ 875 دینار و لە ئێستاشدا بۆ 925 دینار، بەڵام ئەوەندەی تێبینیمان كردووە ئەم نرخی بەنزینە لە سلێمانی زیادینەكردووە بەو جۆرەی لە هەولێر زیادیكردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNتا ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نرخی لیترێك بە نزینی نۆرماڵ بە 875 دینارە و لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا تەنها 25 دینار لە نرخی بەنزین زیادیكردووە، هاوكات جۆرەكانی دیكەی بەنزین لە موحەسەن و سوپەرلیتری لە نێوان 950 بۆ 1500 دینار دەفرۆشرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









