لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ڕابردوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 913 ملیارەوە گەیشتووەتە تریلیۆنێك و 13 ملیار دینار

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
نیگەرانییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینییەكانی خۆی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، یەكێك لەو تێبینیانەی كە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانكردووە زۆربوونی نائاسایی بڕی پارەی فەرمانبەرانە، بە جۆرێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ڕابردوو زیاد لە 100 ملیار دینار زیادیكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراقی زۆر نیگەران كردووە و ئەوەش بەهۆی دووبارە بوونەوەی ئەو كێشانەی كە مانگانە لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دروستدەكرێن، بەتایبەت لە بابەتی زیادكردنی میلاكی فەرمانبەران و زیادكردنی بڕی پارەی مووچەی داواكراو.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر مانگە و جۆرێك لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، دواین لیستیش كە ئاراستەی بەغدا كراوە بۆ مووچەی مانگی حەوت هێندە ژمارەی میلاكی فەرمانبەران زیادیكردووە وایكردووە كە وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوێك ئاراستەی سەرۆك وەزیران بكات و داوای لێبكات كە بۆخۆی بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران بدات، ئەوەش بەهۆی ئەو زۆبوونە ناسروشتییەی كە لە میلاك و بڕی پارەی مووچەی فەرمانبەران زیادیكردووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ڕابردوو زیاد لە 100 ملیار دینار لە بڕی داواكراوی پارەی مووچە زیادركیردووە بە جۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕی كۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم 913 ملیار دینار بووە، بەڵام دواین لیستی مووچە كە بۆ مانگی حەوت ڕەوانە كراوە بڕی مووچەی داواكراوە بۆ تریلۆنێك و 13 ملیار دینار زیادیكردووە.
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









