لەبارەی یەكلانەكردنەوەی چارەنووسیانەوە، مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێمی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە بڕیاری یەكلاكەرەوەیان داوە ئەگەر لەسەرەتای ساڵی نوێی پرۆسەی خوێندندا چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلایی نەكرێتەوە بەهیچ جۆرێك ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن، ئەگەریش بەتەنها بن هەر لەسەر شەقام دەمێننەوە تا ئەوكاتەی چارەنوسیان یەكلای دەكرێتەوە.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێمی كوردستان بێزاربووین لەهەموو ئەو بەڵێنە ناڕاستانەی كە لەلایەن وەزیری پەروەردە و بەرپرسانی دیكەی حكومەتەوە پێمان دراوە، چونكە هەموو ساڵێك بە بەڵێنی بێكردار ئێمەیان ناردووەتەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن و دواجار هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەسەر چارەنووسی ئێمە نەدراوە و بابەتەكە هەروەك خۆی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە دەستەی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری كۆتایی خۆمانمانداوە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لە پەیوەندی دەبین و ئەگەر پێش دەستپێكری پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ كێشەكەمان چارەسەر نەكرێت و بڕیارێكی ڕاست و دروست لەبەرژەوەندیمان دەرنەچێت، ئەوا بەناچاری بایكۆتی خوێندن دەكەین و لەگەڵیشدا دەستدەكەین بە خۆپیشاندانی فراوان لە هەولێر و سلێمانی.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، دوو كابینەی یەك لەدوای یەك بەڵێن بە ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت بە دامەزراندنمان بەڵام بەڵێنەكان تەنها قسە بوون و كرداریان لەگەڵ نەبووە، لەكاتێكدا ئێمەی مامۆستایانی وانەبێژ تا ئێستا زیاد لە 600 یاداشتنامەمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی حكومەت كردووە بەڵام لەسەرجەم ئەو یاداشتانە بێوەڵام ماوینەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









