
SNN
د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاند:” لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە لیژنەیەک پێکهێندراوە و راسپێردراون بەمەبەستی هاوتاکردنی خانەنشینی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی عیراقدا”.
دەشڵێت:”بەپێی یاساکە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم 25٪ـی مووچەی بنەڕەتیان لێببڕدرێت کە 10٪ـی لێبڕینەکە لە مووچەی مووچەخۆرەکە دەبڕدرێت و 15٪ـشی حکومەت گرتوویەتیە ئەستۆ و لەماوەیەکی نزیکدا لیژنەکە دەستەبکار دەبن”.
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی هەموارکراوی عێراق دەبێت.
لێبڕینی مووچە لە 7٪ـەوە بۆ 10٪ زیاد دەکات، بەڵام لە هەمان کاتیشدا کەمترین مووچەی خانەنشینان 500 هەزار دینار دەبێت، بەمەش مووچەخۆران لە هاوتاکردنەکە سوودمەند دەبن بەتایبەتی خانەنشینانی هەرێم کە لە ئێستادا هەندێکیان مووچەکانیان 200 تا 350 هەزار دینارە.
بۆ جێبەجێکردنی یاساکەش بەسەر تەواوی خانەنشینان پێویستە نزیکەی (70) ملیار دینار بخرێتە سەر مووچەی هەرێم.
جێی ئاماژەیە، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو: بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی خانەنشینانی هاوتا کردووەو بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ناردووەو بڕی (54,208,000,000) دینار زیادبووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









