ژمارەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن کە لە رێگەی خاکی ئێرانەوە هاتوونەتە عێراق ئاشکرابوو

چەند زیارەتکارێکی شیعە لە کاتی چوونیان بۆ بابل بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن
SNN
وەزیری ناوخۆی ئێران ژمارەی زیارەتکارانی ئاشکراکرد کە لە رێگەی خاکی وڵاتەکەیەوە چوونەتە ناو عێراقەوە و وتی “نزیکەی 3.5 ملیۆن زیارەتکار چوونەتە خاکی عێراقەوە”.
ئەمڕۆ هەینی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، ئەو زیارەتکارانەی لە رێگەی خاکی وڵاتەکەیانەدوە چوونەتە ناو عێراقەوە ژمارەی 3.5 ملیۆن زیارەتکار دەبێت، هاوکات نزیکەی 2 ملیۆنیش لە چوارچێوەی پرۆسەی گواستنەوەی پێچەوانەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.
بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە لە زۆرینەی شارەکانی عێراق چەند رۆژێک کراوەتە پشوو، لە ئێستاشدا رێورەسمی چلەی ماتەمینییەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و بەشێک لە زیارەتکاران دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
لەلایەکی ترەوە، دەستەی دەروازوە سنورییەکانی عێراق هەر ئەمڕۆ ئەوەی خستە روو، ژمارەی زیارەتکاران لە سێ ملیۆن و 200 هەزار کەس زیاتر تێپەڕیوە، ملیۆنێک و 878 هەزار و 533 زیارەتکار گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









