لەسەر داوای د. بڕیار رەشید بڕیارێک لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەدرێت

دکتۆر بڕیاڕ رەشید
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەسەر داوای ئێمە و لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و عێراق، رێگری لەهاوردەكردنی بەرهەمەكانی (شوتی و كاڵەك و تەماتە و خەیار) لەدەرەوە دەكرێت و لە ئێستادا دووبەرهەمی كاڵە و شوتی و لەمانگی داهاتووش تەماتە و خەیار قەدەغە دەكرێت.
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بانگەوازی كۆمەڵێك لە جوتیارانی كوردستانمان پێگەیشت، دەستبەجێ لەڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە كارمان لەسەركردو شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە بۆئەوەی بەشێوەیەكی مەیدانی ئاستی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم ببینن و لەگەڵ گەڕانەوەی شاندەكە داوامان لەوەزیری كشتوكاڵی عێراق كرد كە هاوردەكردنی بەرهەمی شوتی و كاڵەك لەدەرەوە ڕابگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای گەڕانەوەی شاندەكە وە وەزیری كشتوكاڵی عێراق نوسراوی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و ئەنجومەنی ئابووری عێراق كردوەو تیایدا داوای رێگریكردن لە هاوردەكردنی بەرهەمەكانی ( شوتی و كاڵەك ) دەكات، هاوكات بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەمان داواكاری بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی بەرهەمی خەیار و تەماتەش بكرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەم هەوڵاتنەی ئێمە ئەوەیە كە لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران زیان بە جوتیاران نەكەوێت و بەرهەمەكانیان ساغبكرێتەوە، لەهەمان كاتیشدا چاودێر دەبین لەكاتی قەدەغەی هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە لە دەرەوە ڕێگردەبین ئەوەی نرخەكان لەسەر هاووڵاتیان زیاد نەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕ كردۆتەوە بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ڕێكخستنی نرخ و پابەندكردنی جوتیارانیش بەو نرخانەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









