
پۆلیسی ئەڵمانیا
SNN
شەوی رابردوو لە شارۆچکەی سۆلینگن ئەڵمانیا چەقۆوەشێنێک بە نێو بەشداربووانی ئاهەنگێڕانی شارۆچکەکە و کەوتووە و سێ کەسی کوشتووە و چوار کەسی دیکەشی بە سەختی بریندار کردووە.
وتەبێژی پۆلیسی دوسڵدۆرفی ئەڵمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، هێرشەکە لە کاتی ئاهەنگێڕانی 650 ساڵەی دامەزراندنی شاری سۆلینگن بووە، کە دەکەوێتە باکووری ڕاین وێستفالیا، بەڵام هەموو شوێنەکان بە پۆلیس تەندراون و هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی چەقۆ وەشێنەکە دەستی پێ کردووە و لە ئاسمانیشەوە بە هێلیکۆپتەر چاودێریی ناوچەکە دەکرێت.
ئەلیکساندەر کریستا ئاماژە بەوە دەکات: چەقۆ وەشێنەکە دەستی لە هیچ کەسێک نە پاراستووە و بە هەرچوار دەوری خۆیدا چەقۆی وەشاندووە، هەربۆیە داوا لە خەڵکی کراوە هەرچی زووە شوێنی ئاهەنگێڕانەکە چۆڵ بکەن و بڵاوەی لێ بکەن، بەڵام بە داخەوە بووەتەوە هۆی کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی چوار کەسی دیکە، کە برینی دوانیان سەختە
ئاماژەی داوە، زانیارییەکی تەواویان لەسەر گومانلێکراوەکە لەبەر دەست نییە، بەڵام لە وێنە تۆمارکراوەکاندا ڕووخساری دەرکەوتووە و پۆلیسی سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەکەی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









