ناوچەکە یەک پارچە سەر ئاگرە، نـاکرێت پرسە نەتەوەییەکان لە مووچەدا بچووک بکرێتەوە

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
محەمەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە “دیداری گوڵەخانە لە ژێر دروشمی ستراتیژی و گوتاری نەتەوەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم” ڕایگەیاند، دوێنێ سێ جار لە هەرێمی کوردستان دراوە، لە سەیدسادق چەند کەسێک شەهیدکران، واتە ئەوەی لە ناوچەکە دەگوزەرێت ئامادەکارییە بۆ جەنگ، ناکرێت پرسە نەتەوەییەکان لە مووچەدا بچووک بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتانی دەوورووبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادە دەکەن و ناوچەکە یەک پارچە لەسەر ئاگرە، ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق لەسەر حسابی لێدان لە کوردە، پێویستە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەجیاتی وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە.
وتیشی، “جەنگ و هەوڵدان بۆ بەرپاکردنی، دەوری کوردستانیان داوە و کوردیش بێ خەم دانیشتووە، لەکاتێکدا هەمووان خۆیان بۆ ئەو جەنگە نەخوازراوە ئامادە دەکەن کە لە ئان و ساتدایە روو بدات، پێویستە کورد خۆی نەگلێنێت لەو شەڕەی کە نایەوێت”.
جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت هەمووان پێکەوە لە دۆخە دژوارەکاندا پشتیوانی یەک بین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









