
SNN
باڵی سەربازی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) هێرشە چەکدارییەکەی رۆژی 23ی ئەم مانگەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت و راشیگەیاند، ئەو هێرشە پەیوەندی بە پێشهاتە سیاسیەکانی ئەم دواییەوە نییە و پێشتر پلانی بۆدانراوە.
رۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەم دوو چەکدار کە کوڕ و کچێک بوون، هێرشیان کردەسەر کۆمپانیای توساش بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفرۆکەوان و چەک لە ئەنقەرە و بەهۆیەوە جگە لە هێرشبەرەکان ٤ کەسی تر ژیانیان لەدەستا و زیاتر لە ١٠ کەسی تر برینداربوون.
ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) کە وەک باڵی سەربازی پەکەکە ناسراوە، رایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن دوو ئەندامی “تابوری نەمران”ەوە ئەنجامدراوە بە ناوەکانی مینە سەڤژین عەلی چیچەک (ئاسیا عەلی) و علی ئۆرەک (رۆژگەر هێلین) ئەنجامدراوە.
نەپەگە روونیشیکردووەتەوە، کە هێرشەکە زۆر پێش ئێستا پلانی بۆ داندراوە و هیچ پەیوەندییەکی بەو پێشهاتە سیاسیانەی رۆژانی رابردووەوە نییە. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو دەستپێشخەرییانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ دەستپکردنی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد خراونەتەڕوو.
هاوکات جەختیشی کردووەتەوە، کە ئەو چەک و کەرستانەی لەلایەن توساشەوە بەرهەمدەهێندرێت لە کوردستان بوونە هۆی کوژرانی هەزاران رۆڵەی کورد و مافی هەر حزب و رێکخراوێکە کە ئەو جۆرە ناوەندانە بکاتە ئامانج.
نەپەگە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دوای ئەو چالاکیە سەربازییە، سوپای تورکیا گوایە بۆ تۆپڵەسەندنەوە هێرشی کردووەتەسەر شەنگال و رۆژئاوای کوردستان، بەڵام بەکردنە ئامانجی ناوچە مەدەنی نشینانەکان و ژێرخانی ئابوری ئەو شوێنانە، سەلماندوویەتی کە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد هەیە و بەهێرش بۆ سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگ دەکات و ئەوەش نیشانە ترسەنۆکی و لاوازیەتی.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









