ئیسرائیل کاتز: ئەردۆغان تاوانی جەنگ لە دژی کورد ئەنجام دەدات و جیهان بێدەنگە

SNN
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا رایگەیاند، ئەردۆغان تاوانی جەنگ لە دژی کوردەکان ئەنجام دەدات، هاوکات رەخنەشی لە بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت.
ئیسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پۆستێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی”ئەردۆغان كوردەكان دەكوژێت و جیهان بێدەنگە”.
نوسیویشیەتی: “دیكتاتۆرەكەی ئەنقەرە، هاووڵاتیانی كوردی بێتاوان لە باكووری سوریا بۆردومان دەكات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەنگی لێوەنایات. كوا بانگەواز بۆ ئاگربەست و كۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش؟ كوا گرنگیدان بە مافەكانی كورد و سكاڵا لە دژی ئەردۆغان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهای؟”.
راشیگەیاندووە، “كاتێك ئیسرائیل بۆ بەرگریكردن لە خۆی لەدژی رێكخراوە توندڕەوەکان هەنگاو دەنێت، گوتێرێس هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام كاتێك هاوڕێ دژە جوەكەی (ئەردۆغان)، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، ون دەبێت و دەنگی لێدەرنایات. ئەمە دوڕویییە.”
دوابەدوای هێرشە چەکداریەکەی سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئەنقەە، تورکیا بە چڕی هرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا و شەنگال دەستپێکردووەتەوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیاتر لە 15 کەس شەهیدبوون.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









