
SNN-
کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ، فرۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی فراوانیان كردە سەر ئێران، سوپای ئیسرائیل دەڵێت:20 پێگەمان کردووەتە ئامانج، بارەگای بەرگری ئاسمانیی ئێرانیش دەڵێت: هێرشەکان زیانێکی کەمیان هەبووە”.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: گورزی وردیان وەشاندووە لەچەند ئامانجێكی سەربازی لە چەند ناوچەیەكی ئێران، كە كارگەی دروستكردنی موشەكی بوون و كە هێرشەكانی سەر ئیسرائیلدا بەكارهێنراون.
دەشڵێت:” موشەكی زەمین بە ئاسمان و تواناكانی ئێران لە فرۆكەی بێفركەوانیش كراونەتە ئامانج، گورزەكەش لەوەڵامی هێرشە موشەكییەی تاراندا بووە بۆ سەر ئیسرائیل.
هەروەها پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریکی بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت: کە ئیسرائیل رۆژی هەینی پەیامی ناردووە بۆ ئێرانییەكان و ئاگاداری كردوونەتەوە لە هێرشەكەی، هۆشدارییەكەی ئیسرائیل بۆ ئەوە بووە سنورێك بۆ هێرشكردنە سەر یەكتر دابنێت و، رێگە لە ئاڵۆزبونی زیاتری دۆخەكە بگرێت.
بەڵام بارەگای بەرگری ئاسمانیی ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”ئیسرائیل هێرشی کردووتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی لە پارێزگاکانی تاران و خوزستان و ئیلام، بەڵام سیستمی بەرگریی موشەکی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و تەنیا چەند زیانێکی کەم بەر ئەوناوچانە کەوتووە و لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکە دەستی پێکردووە”.
داواشی لە خەڵکی ئێران کردووە، یەکگرتوویی و ئارامی خۆیان بپارێزن و گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن کە لە میدیاکانی دوژمن بڵاودەبێتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل نزیکەی 20 پێگەی سەربازیی ئێرانی لەناوخۆی وڵاتەکەی بۆردومان کرد و دواتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکە سەرکەوتوو بووە و ئامانجەکانیان پێکاوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









