دروست نییە بوونەوەری زیندوو لە تەلەفیزیۆن دەرکەوێت پەخش بکەن بە رادیۆ

چەکدارانی تاڵیبان
SNN
رۆژنامەی “کاتژمێر هەشتی بەیانی” کە رۆژنامەیەکی ئەفغانییە بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای تاڵیبان و بەرپرسانی ڕاگەیاندن لە وڵاتەکەدا، تاڵیبان وادەی دوو مانگی بۆ بەرپرسانی تەلەفزیۆنە ئەهلیەکان دیاری کردوە بۆ گۆڕینی پەخشەکانیان بۆ میدیای دەنگی.
کۆبونەوەکە لە قەندەهار بەڕێوە چوە و لەدوای بڕیاری قەدەغەکردنی بابەتی ڤیدیۆی دێت، کە تاڵیبان پێی وایە دەرکەوتنی بونەوەری زیندو پێچەوانەی بنەماکانی ئاینی ئیسلامە و حەرامە، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی تاڵیبان ماوەی دوو مانگیان داوەتە بەرپرسانی میدیایی تا پەخشەکانیان لە وێنەوە بکەنە بە دەنگی.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تاڵیبان بە بەرپرسانی میدیای ئەهلی ڕاگەیاندووە، ئەوانەی پابەندی ئەم فەرمانە نابن، پێویستە پەخشی میدیایی خۆیان ڕابگرن.
لەم دواییانەدا دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە بڕیارێکی نوێیاندا، لە ژمارەیەک پارێزگا پەخشی بەشێک لە تەلەفزیۆنە ناوخۆییەکانی ڕاگرت و داوایان لە میدیاکان کرد لەبری وێنە پەخشی دەنگی بکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









