سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

SNN
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارینی كورتخایەن ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی 24 سەعات دەخایەنێت.
ٍٍشەپۆلەکەی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێكی كورتی بارانبارین پارێزگاكانی هەرێم دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەی لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممەوە دەستپێدەكات، تا ئێوارەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
زۆرترین كاریگەری شەپۆلەكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان دەبێت، لە سنووری هەولێریش ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە، سەبارەت بە پارێزگای دهۆك و زاخۆش وتی، ئاستی بارانبارین مام ناوەند دەبێت.
هاوكات، دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە هەوری تەواودەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی باكوور و ناوەڕاست.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









