
ئیڤانکا ترەمپ
SNN
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشكرایكردووە، جارید كۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لەچوارچێوەی ئیدارەی نوێدا ناگەڕێتەوە بۆ كۆشكی سپی، ڕەنگە كۆشنەر ڕاوێژ پێشكەش بە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بكات دەربارەی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتر جارید كۆشنەری هاوسەری ئیڤانكا ترەمپ ئەوەی ڕاگەیاندبوو، هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە ژیانی ئێستایدا بكات و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ سیاسەت، تەنانەت ئەگەر باوكی هاوسەرەكەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بباتەوە و بچێتەوە كۆشكی سپی.
كۆشنەر لە چاوپێكەوتنێكیشدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕایگەیاندبوو:”ئێمە پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ دەكەین و شانازی پێوە دەكەین، بەڵام لەئەگەری بردنەوە و دۆڕانیدا ژیانی خۆمان وەك پێشوو بەردەوامی پێدەدەین”.
كاتێك ترەمپ لە هەڵبژاردنی 2016 بووە سەرۆكی ئەمەریكا، دوو پۆستی لە كۆشكی سپی دا بە ئیڤانكای كچی، یەكێكیان ڕاوێژكار و ئەوی دیكەشیان سەرۆكی نوسینگەی دەستپێشخەری ئابوری و بەڕێوەبردنی كارەكانی بوو.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









