ڕاوێژکاری خامەنەیی: بە ئاقڵانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە

عەلی لاریجانی
SNN
هەرچەندە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، وەڵامیان بۆ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل یەکلاکەرەوە و بەهێز دەبێت، بەڵام عەلی لاریجانی، ڕاوێژکارەکەی دەڵێت: نابێت ئێران بکەوێتە تەڵەی ئیسرائیلەوە.
عەلی لاریجانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵدەدات گرژیەکان بگوازێتەوە بۆ ئێران و شەڕێکی نوێ دروستبکات، ئەوەش دوای ئەو شکستەی لە غەززە و لوبنان بەسەریدا هات، پێویستە ئێران نەکەوێتە “تەڵەی ئیسرائیل”، بەڵام دەبێت بە ئاقڵانەوە وەڵامی تەلئەڤیڤ بدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئێران کۆتایی بە ئیسرائیل بهێنێت و بڕیارێکی دروست لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی بدات.
لای خۆیەوە عەلی خامەنەیی، ڕێبەری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو جەختی لەوە کردەوە، “وەڵامی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل توند دەبێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









