
"کارۆلاین لێڤێتی"
SNN
ترەمپ ژنێکی تەمەن 27 ساڵانی وەک سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشكی سپی دەستنیشان کرد، کە دەبێتە گەنجترین کەس تا ئێستا ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆشکی سپی بڕیاریدا بە دانانی “کارۆلاین لێڤێتی” تەمەن 27 ساڵ بە سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی. بەوەش کارۆلاین لێڤێت دەبێتە بەرچاوترین کەسی کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرس دەبێت لە وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنوسان و میدیاکاران لەبری سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی.
لە راگەیەندراوەکەی ترەمپدا هاتووە: “لێڤێت زیرەک، بەهێز و قسەکەرێکی زۆر باشە، باوەڕی تەواوم هەیە کە دەتوانێت پەیامەکانمان بە ئەمەریکییەکان بگەیەنێت، دوبارە ئەمەریکا بەهێز دەکەینەوە”.
کارۆلاین لێڤێت لە ئیدارەی پێشووی دۆناڵد ترەمپ، یاریدەدەری سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی و نوسینگەی نامەنوسی ئۆفیسی سەرۆک بووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









