لە چوار ڕۆژدا بەبڕی نزیكەی دوو ملیار دینار كاڵاو شەمەك لە فێستیڤاڵی بازاڕ لەكەلار فرۆشراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ بەشێوەیەكی سەركەوتووانە كۆتایی هات بە فێستیڤاڵی بازاڕ لە كەلار، لەماوەی چوار ڕۆژی فێستیڤاڵەكەوشدا 200 و پێنج هەزار كەس سەردانی ڤیستیڤاڵەكەیان كردووە بەبڕی ملیارێك و 900 ملیۆن دینار كاڵاو شەمەم لەو ڤیستیڤاڵەدا فرۆشراوە.
هێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گەشتووگوزاری گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ماوەی چوار ڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا بە قەبارەی ملیارێك و900 ملیۆن دینار كاڵاو شەمەكی نمایشكراو لە ڤیستیڤاڵەكەدا فرۆشراوە، هاوكات لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەشدا 200 پێنج هەزار كەس سەردانی ڤیستیڤاڵەكەیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا توانیومانە كە هەلیكار بۆ دوو هەزار و 500 كەسی سنووری ئیدارەی گەرمیان و دەورەبەری بڕەخستێنین، بۆیە ئەم فێستیڤاڵانە گرنگییەكی زۆریان هەیە، چونكە تەواوی خاوەن كار و كۆمپانیاكان بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن، ئەمساڵ فێستیڤاڵی كەلار جیاوازتر بوو لە ساڵانی دیكە و كۆمپانایكانی گەشتیاریی ژمارەیەكی زۆر گەشتیاریان هێناوە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ بە بەرنامەیەكی باشەوە كارمان كرد بۆ ئەوەی فێستیڤاڵەكە لە ساڵانی ڕابردوو جیاوازتر بێت، لە ڕووی ژمارەی كۆمپانیاكان و هاتنی گەشتیارەوە، بەجۆرێك ژمارەی خاوەن كارەكان گەیشتە 305 لەو ژمارەیەش بەڕێژەی لە%62ی بەشداربووان لە ڕەگەزی ژن بوون كە سەرقاڵی كاری دەستی و خواردن و كاری دیكە بوون، هاوكات لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەشدا 10 كۆمپانیای گەشتیاری گرووپی گەشتیارییان هێناوە بۆ گەرمیان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









