“پارتی لە دهۆک لە رێگەی دامودەزگا حکومییەکانەوە فشار دەخاتە سەر ئەندامانی یەکێتی”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی دروستكردنی فشار لەسەر ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لە سنووری پارێزگای دهۆك، پارتی لەڕێگەی بەكارهێنانی داموودەزگا حكومەییەكانەوە بەردەوامە لەو سیاسەتە و لەو چوارچێوەیەشدا بە فەرمانێكی نهێنی ڕێپێدراوێكی پۆلیس لە دهۆکەوە دەگوازنەوە بۆ كۆیە.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی فشارەكانی یەكێتی بۆسەر ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی لە سنووری پارێزگای دهۆك، لەبڕیارێكی دیكەی ئیدارەی هەولێردا و بەنوسراوێكی نهێنی و تایبەت و واژۆی بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم، فەرمانی كارگێری دەركراوە بۆ گواستنەوەی ڕێپێدراوێكی پۆلیسی ناوخۆ لەشاری زاخۆ بۆ قەزای كۆیە بەبێ ئەوەی ئەو پۆلیسە بۆخۆی ئاگاداری ئەو گواستنەوەیە بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدواداچوونمان كردووە كە ئەو ڕێپێدراوەی پۆلیس لە زاخۆ بەباشی ئەركەكانی ڕاپەڕاندووە بەبێ ئەوەی هیچ كەمتەرخەمی و سەرپێچییەكی كردبێت، بۆیە تەنها لەبەرئەوەی ئەو ڕێپێدراوەی پۆلیس لەخێزانێكی یەكێتین فەرمانی گواستنەوەیان بۆ دەركردووە، هاوكات گواستنەوەكەشی بە فەرمانێكی نهێنی بووە لەكاتێكدا بۆ گواستنەوەی هەر فەرمانبەرێك یان ئەفسەرێك لەداموودەزگاحكومەییەكان هیچ پێویست بە دەركردنی فەرمانی نهێنی ناكات.
ئەو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەكارهێنانی داموودەزگاحكومەییەكان بۆ دروستكردنی فشار لەسەر فەرمانبەران و ئەفسەركانی هێزە ئەمنییەكان كە ئەندام و لایەنگری یەكێتی نشتیمانی كوردستانن لە سنووری پارێزگای دهۆك كارێكی تەواو پێچەوانەی حوكمڕانی دروستە و نابێت كاروباری حزبی تێكەڵ بە كاری حكومی بكرێت، بەڵام پارتی دەمێكە ئەو سیاسەتە بەكار دەهێنێت ئەوەش پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەبرینە كە ڕێگە بەر كەسێك دەدات ئازادبێت لە بیروبۆچوونی سیاسی خۆی.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









