مەزڵوم عەبدی: هێزەکانمان لە ژمارەیەک بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەتەوە

مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
SNN
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، ئەوەی گرووپی تەحریر شام دەکات بە پشتگیری تورکیایە، کە لە چەندین بەرەوە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانمان.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانوونی یەکەم، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “رووداوەکان لە باکووری رۆژئاوای سوریا بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو پەرەیان سەند، هێزەکانمان لە ژمارەیەک بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەتەوە.”
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەکردووە، “لەگەڵ داڕووخان و کشانەوەی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی، بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە رۆژهەڵات و حەلەب و تەلڕەفعەت، دەستوەردانمان کرد بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژی بپارێزین، بەڵام هێرشی ئەو گرووپە چەکدارانەی داگیرکاری تورک پشتیوانییان دەکات، ئەو رێڕەوەیان پچڕاند.”
جەختیکردووەتەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی دەستەی تەحریری شام، هێزەکانی لایەنگری تورکیاش دەستیان بە هێرش بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانان کرد.
لەو بارەیەوە مەزڵوم عەبدی دەڵێت: “ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنە کاریگەرەکانی سووریا لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی گەلەکەمان بپارێزین و لە ناوچەی تەلڕەفعەت و شەهباوە بیانگوازینەوە بەرەو ناوچە سەلامەتەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵات، لە هەمان کاتدا بەرخودانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی خەڵکەکەمان لە ناوچە کوردییەکانی شاری حەلەب بەردەوامە.”
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی دەستیان بە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا کرد.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









